جەنابا نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس
Appearance
جەنابا! نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس | منت دانا بە کوردێکی هەژار و بێ کەس و بێ دەس |
ئەگەر چی تۆ ئەنووسی، ئاشەوانی فەخرە لام قوربان | کە چۆن ئەشعاری پڕ مانا و، کەلامی گەوهەرینم هەس |
ئەتۆ سامان و پارەی زۆر و کۆشکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ | منیش بێ قەوم و بێ عەشرەت، قەسیدەی ئاگرینم هەس |
ئەتۆ مڵک و سوارە و چەک، هەتا خۆت ماوی هەر ماوی | منیش بۆ کورد دڵ و جەرگ و دەروونێکی حەزینم هەس |
ئەتۆ خنجێر و شمشێر و ڕم و نێزەت لە مەیدانە | منیش هەڵبەستی پڕ مانا و پەندی مەرهەمینم هەس |
هەموو سامانی دنیا پێشکەشی تۆ بێ وەجاخ کوێری | منیش شابەیتی ئاودار و هەزاران ئافەرینم هەس |
کە تۆ مردی بە یەکجاری ئەبیتە مشتێ خاک و خۆڵ | منیش دوای مردنم ئینجا، بزانە دەوری ژینم هەس |
ئەتۆ نازت بە شەستیر و چەک و دینار و باخاتە | منیش نازم بە کوردانە و بە کورد بڕوای مەتینم هەس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|