جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە
Appearance
جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە | نەشتەری دووری حەبیبم وا لە جەرگم کارییە |
مەنعی ئاهـ و ناڵەیی من بۆچییە بێ ئیختیار | وا لەبەر زامی لە گۆشەی سینەکەم هاوارییە |
یار یەدی بەیزای هەیە، هات و تەلیسمی دڵمی بەست | بەو هەموو ئیعجازە وا مەیلی لە جادووکارییە |
مەزرەعەی دڵ تۆیی شادی قەت مەفەرموو شین دەکا | تا لە هەوری بەختی من دائیم بێ ئەو غەمبارییە |
وا حەیاتم بێ سەبەب قەیدی حەیاتی کردووم | شیوەنی ڕۆحە عەزیزان، قەیدی من یەکجارییە |
شەو بەبێ شەمعی ڕوخت پڕ زولمەتە خانەی دڵم | ڕۆژ بەبێ ڕۆژی جەماڵی تۆ سیاهـ و تارییە |
نەقشی زار و لێوی ئاڵت نایەتە جەدوەلکەشی | مانی چینیش وا تەحەیور ماوە لەو پەرگارییە |
چونکی موددێکە لە یاری باوەفا دوور کەوتووم | قووتی شیرینم درێغا وا لە ژەهری مارییە |
«نزهەتا» سا دەردی سافی هەر لە دوو لا دێ شفا | یا بە وەسڵی ڕوویی یارە، یا بە لوتفی بارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|