Jump to content

جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان

From Wikisource
جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان (1950)
by پیرەمێرد
305382جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان1950پیرەمێرد
جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان گاڵتە کەوتە پاڵ پەندی پێشینان
پیاوێک ژنی مرد قولێکی هانی وتیان چۆن لەگەڵ قولدا ئەتوانی؟
وتی: بۆ ماتەم پیشەی دێرینە سەراپا بەرگی تازێدار شینە
من بەرگی ڕەشم کردەبەر جێیە کە ماتمگیریی عائید بەوێیە
من سەگم دیوە لەسەرەنوێلک قەپاڵی دەگرت لەگۆشتی تووتک
دەستم دەرمانی سەر زگی قەبزە خامەم ڕەوەانە شارەزای نەبزە
سێبەڕو... #
ماینێکی بۆرەم بوو سواری دەبووم ڕۆژێ بە ئیشێک بۆ دێیەک دەچووم
نزیک ئاوایی ژنێکی نازدار بانگی کردە من وتی: بۆرەسوار
سێبەڕۆ دارم ئارامم نییە لە تۆ دەپرسم دەرمانی چییە
وتم لەم دەردە ڕسگارت دەبێ ئەگەر بێ و دڵی من بێنیتە جێ
وتی: ناچارم دڵت بێنمە جێ بەڵام یاخوا تۆیش ئەمەت بێتە ڕێ
هار و مار «ودم»ی باوە شابان بوو هەر چی هار ئەیگرت بۆ ئەوێ دەچوو
لەگەڵ پەنچکێ نانیان بۆ دەجوو نووتکی دەهاویشت ڕسگاری دەبوو
ئەمەندە هاروماریان چاک ئەکرد کەچی «شاپیاو»یان بە گورگی هار مرد
حەکیم لە دەردی کەسی خۆی کۆڵە بۆیە خزمانی دەکەونە بۆڵە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 467


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).