جیهان پڕ فتووح مانگ هێند موبارەک
Appearance
جیهان پڕ فتووح مانگ هێند موبارەک | تەنها من ماوم بە بێ تەدارەک |
شارباژێڕ چەمی سیوەیل و ئاڵەک | تووتنە و تۆوی بڕاوە کاڵەک |
وەک ژاری قەندە، عەیشمان تاڵ بوو | پیرەمێرد لە شوێن شووتی عەوداڵ بوو |
بەو عەوداڵییە چووە «عەوداڵان» | بووبوو بە شووتی کەللەی منداڵان |
تووکەی سمێڵی دێت پیرەکەی «موغاغ» | کۆگای بانقەنۆت بۆی بوو بە وەتراغ |
یاخوا ئەوانەی سەوزەیان لەناو برد | پارەی تووتنیان بۆ «کەللەچی» برد |
خوا هەر تاڵییان باتێ وەک تووتن | گیانی شیرینیان لێ بێ بە دوژمن |
ئەوانەیش پەین ئەکەن بە مومتاز | جێیان پایین بێ نەبن سەرفراز |
بە پەشیمانی شاخیان لێ بڕوێ | شاربەدەریان کەن بۆ گردەگڕوێ |
ئەوانەیش هیوا ئەکا بە لوجنە | گیری گێرە بێ وەکوو گای بنە |
وا بە لێوی وشک کەوتووینە هاوار | فریامان کەوە گەورەی ئینحیسار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 800
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|