جۆیباری چاوەکانم ڕووی زەمینی گرتووە
Appearance
جۆیباری چاوەکانم ڕووی زەمینی گرتووە | بۆیە سەحرای سینەکەم سەبزەی غەمی شین کردووە |
ئەی ڕەفیقان مەنعی ناڵینم مەکەن بێئیختیار | حاڵەتێکە موبتەلایە دڵ لەدەستم دەرچووە |
ناسیحا وەعزی سەبووری دامەدە بێ فایدەیە | من لە مەکتبخانەیی غەم دەرسی عەشقم خوێندووە |
خۆت ئەگەر بێی بمکوژی خۆشە لەلام ئەمما ڕەقیب | وا دەڵێ مەحبووبە قەتلی تۆی بە گوێی من کردووە |
هیچ کەسێ نایێ بە هاوارم لەلای ئەو عالەمە | وا لەبەر ناڵە و فوغانی من قیامەت ڕابووە |
دەفعەیێ بۆ سەر نەخۆشانت ئەگەر بێی ئەی تەبیب | دەردەدارانت لەخۆشی تۆ شیفایان هاتووە |
عومرەکەم سەرفی وەفات بوو مەرحەبایێکم نەدی | وا دەزانم ڕووحەکەم مەیلت لەسەر من لاچووە |
دوور لە باڵای تۆ بیناییم کوێرە هەڵنایێ بە کەس | ڕۆژ و شەو بێدارە چاوم، وا مەزانە نوستووە |
حاڵی «سافی» گەر دەپرسی وا لە دەس هیجرانی تۆ | مات و مەبهووتە لە گۆشەی بێکەسی دانیشتووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|