جگەر برژاو
Appearance
دڵ لە دووریت تواوە بوو بەزووخاو | ئاگری جیایی جەرگی سووت وەکو قاو |
چۆن نەبرژێ لەشم لەسەر تا پا | گرپەیی ڕووت بەگڕترە لە هەتاو |
سەیرەکارم لە دووری ڕووت ئەسووتێم | لەش بەدیدار وەکو جگەر برژاو |
خۆری دیداری ڕووت، کە بنوێنی | تێک ئەچێ کاروباری زیندە وو ماو |
بێنە مەی هیچ مەڵێ شێخە نانۆشێ | بۆ مەلاش بادەنۆشی بۆتە باو |
کێبێ تووشتبوو، تووشی دڵداریت | کە نەبوو بێ بەگەشکە پیر و لاو |
جۆری گوڵزاری ڕووت کە ئەینوێنی | بوونی بەرجا، نەچۆتە بیری زاو |
ئەو برسکان و، ئەو بڵێسەی ڕووت | ئەوە هیوا نە لێو و کوڵم و چاو |
هەرچیی گرت ئەو بڵێسە، بوو بەنەچیر | ئەوە چەکتە، بەوی ئەکەی کەسێ ڕاو |
دڵبەریی خۆشەویستە دڵ بەدیلیبێ | بەبێ ناوبانگ و ناونیشان و ناو |
هۆ ئەسیری چییە، لە کێ ئەدوێی | دیارە بەختت ڕەشە و ئەواتت خاو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|