جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو وەکوو مینای بێگەردن
Appearance
جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو وەکوو مینای بێگەردن | موقابیل عاشقی بێچارە زۆر حەیفە کە نامەردن |
موحیبەت بوو بە ئەکسیری بەجارێ تێکەڵی خوێن بوو | لە دڵ دەرناچێ عەشقی ئەم جەوانانە هەتا مردن |
ئەیا بولبول وەکوو من ناڵەکەت نابەخشێ تەئسیری | وەها دەرکەوت کە ئاوازی من و تۆ هەردوو هاوفەردن |
لە دەردم گەر بزانێ لێی ئەزانێ کێ دڵی بردووم | دوو چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ لەوانەی خاس مووزەردن |
لەگەڵ جوانان مەدە ڕەنج دەستەمۆ نابن بەهیچ جۆرێ | ئەوەند سرکن بەعەینی وەک غەزالەی دەشتەکی و هەردن |
لەڕووی جوانان مەخۆ تەفرە ئەگەر مەقسەد نەبێ حاسڵ | بەشێوەی حوسنی خۆیان زۆر ئەنازن بۆیە دڵبەردن |
سەبووری بێ و گەر غەم بێ هەمووی دەردەسەرە عورفی | غەمی یار و سەبر، هەردوو ئەمێنێ تا وەکوو مردن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|