جلخواری و ملخواری
Appearance
چەند پێم وت کوڕە وازبێنە لەم جلخوارییە؟ | ئاخرو ئەنجامی جلخواری وەها ملخوارییە |
ئەو نەخۆشەی دائیما دەتگوت زەریفە سیحەتی | ڕۆژی ئەووەڵ پێم گوتی باوەڕکە دەردی کارییە |
دەست و پێی خۆت بەستەوە تا بووی پەرێشان و ڕەزیل | فائیدەت چی بوو بڵێ توخوا ئا لەم ئینکارییە |
دۆتەکەت وا لێبڕاوە بۆیە هێندە موفریتە | کابراش دەیەوێت و نایدەن، بۆیە وا هاوارییە |
دەردی لوقمەی چەورە عالەم گوبە و شێت و هار ئەکا | کەس نییە بۆ دینی بێ ئەم قال و قیلە و زارییە |
ئەو کەسەی مەیلی دەکەی گوایە بەناوی دینەوە | وا لەسەر شەپقە لە بەینی میللەتت کوشتارییە |
خۆتش ئەیزانی حەقیقەت وایە ئەمما پێوەبووی | لات وەهایە تازە عەیبە تەرکی ئەم بێعارییە |
سەیری کوردی میللەتت کە چەند جاهیل مایەوە | سەنعەت و کەسبێ کە هەیبێ شوانییە و جوتیارییە |
ئەی ئەسیری لێیگەڕێ جل خوارە دەردی خۆی بەسە | ئەم غەم و دەردەی کە هەشیە، ڕاستی سەربارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|