جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم
Appearance
جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم | دوا گیانمە تاڵووکەمە کۆتا کە گرینم |
بنواڕییە ئاوێنە دەزانی چییە دەردم | ئیحسانە کە چا کەیتەوە ئازار و برینم |
هەرچەندە کە بێ ڕەنگ و لەڕ و زەرد و نەخۆشم | هەر لەحزە بە یادت قەڵەو و سوور و سەمینم |
عومرێکە گلاراومە ئەی یاری شیرینم | ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ و بێرە سەرینم |
بنواڕییە ڕەنگم کە عەلاماتی دیارە | وەجهی چییە شەو تا بە سەحەر شین و گرینم |
نایدەم بە هەموو نیعمەتی فیردەوسی سەعاتێ | ئەو ڕۆژە کە تۆی یاری وەفادار و قەرینم |
فەرهاد سیفەت و دائم الاوقات لە کێوم | ئینساف و وەفا عەیبە لە لای یاری شیرینم |
سابیر لە فیراق و ئەسەفی خێوەتی لەیلا | ئاشوفتە و مەجنوون سیفەت و ئەلبیسە شینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|