جانا بەخودا باوەڕ ئەکەی ئاگری دووری
Appearance
جانا بەخودا باوەڕ ئەکەی ئاگری دووری | بەربوو لە زەل و پووشی بیابانی سەبووری |
حەیفە بە قسەی ناکەس و ئەغیار عەزیزم | خۆت عاجز ئەکەی لەم هەموو خزمانە ئەبووری |
ناکەس دڕکە ڕووی مەدەرێ ئەی گوڵی ناسک | ئەو هەورە نزیکی مەکەوە چونکە تۆ خووری |
دوودی نەفەسی سوفلە غەم و دەرد و بەڵایە | دووربێ لە لەشی نازکی تۆ، عەینی بلووری |
وێنەی نییە ئاوێنەیی حوسنت لە بەشەردا | حووری سیفەت و دولبەر و بێ عەیب و قسووری |
تا تووری دڵم موحریقە بەم نووری جەبینە | وەڵڵا لە دڵمدا نییە ئارام و سەبووری |
سەرگەشتە و شێواوە شەوێ شێوەیی تۆی دی | سابیر بە یەقین تێگەییوە کۆمەڵی نووری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|