تەنوور - تیانوور
Appearance
دڵ گڕی ئاگری ئێستا وەک تەنوور | بەئومێدم سبەی پڕ ببێ نوور |
بەوتەی زەند و دینی زەردەشتی | لە تەنووریان مەبەست ئەوە، تیانوور |
کەی ئەگۆڕێت و سەوز ئەبێ نیشتمان | ڕەنگی ئێستەی بەخوێنی کوشتیی سوور |
کوانێ مەردێ بچێتە سەر قەندیل | وەکو مووسا، کە چۆن چووە سەر توور |
کوانێ بۆ یەکدەسی و هۆگریی گەل | بێنێ بۆ سەرفرازییان دەستوور |
هاکە بەخشی خوا، ئاواتی دڵ | گێلە بێژێ کەسێ هیواتانە دوور |
کەم کەمە و وردە وردە جووڵە ئەکا | ڕێک ئەخا شار و خۆراکی کۆمەڵی موور |
گەرچی دۆڕانی گەل لە وازیدا | ماوە مافی لەوازی کردن چوور |
زۆر ئەبێ ساوە پەک ئەخا گەورەی | چی هەبێ لێی ئەکا بەچۆڕێ جوور |
گەرچی بیرە و هەوایە دەینووسم | بەغەم و دەردەوە لە شاری زوور |
زۆری پێ ناچێ دێتە دی بیرم | ناوی من باس ئەکەن خوار و ژوور |
مرد ئەسیری بەداخەوە ڕۆیی | گۆڕی پڕ بێ، دەڵێن لە کۆمەڵێ نوور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|