تەماشا کە دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینێکە
Appearance
تەماشا کە دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینێکە | مەچۆ نێوی وەرە سەر چاوەکانم شانشینێکە |
بترسە ئاگری ئاهم بگاتە خەرمەنی حوسنت | ئەگەرچی خۆر لە خورشیدی جەماڵت خۆشەچینێکە |
مەحاڵە عەندەلیبی دڵ بکا تەرکی گوڵی حوسنت | چ دەربەستە نیهایەت مەرتەبەی هەر سەربڕینێکە |
بریندارانی ئەتڕافت پەنایان بردە ئینسافت | بە حەقی ڕوومەتی سافت تەماشایی برینێکە |
دەبێ کەی دەرکەوێ ڕوخساری شیرینت بکەم شوڕای | بە عالەمدا؟ بڵێن ئەڵبەت ئەمیش فەرهادی چینێکە |
دەڵێن ڕەحم و وەفاداری نەتیجەی حوسنی ئەخلاقە | لە کن دەورانی چاوی تۆ وەفا قاتە چ دینێکە؟ |
لە دووریی چاوەکانت سابیری یەکجار پەرێشانە | بەچاوی تۆ هەمیشە چاوەڕێی یاسین و شینێکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|