تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە
Appearance
تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە | بنۆڕە سەففی موژگانی عەجەب تیپ و سپایێکە |
لە تاقی قەوسی ئەبرۆی دەمبەدەم سەهمی حەوادیس دێ | عیلاجی ناکرێ بۆ کەس عەجەب بورج و قەڵایێکە |
هەتا کەی کونجی تەنهایی وەرە زاهید تەماشاکە | کە خەیمەی شای شەکەر لێوان چ قەسر و بارەگایێکە |
کە حوسنی یار و ئەغیارم لە میزانی خەیاڵمدا | بە دڵ دیتم هەموو لایێکە ئەو تەنیا لە لایێکە |
خەزێنەی ڕوومەت و لەعلی لەب و سیمی زەنەخدانی | گوتم بێتوو خودا بیدا عەجەب گەنج و تەڵایێکە |
ئیشاڕەی کردە لامی زولفی، ئەلفی قامەتی یەعنی | جەوابی قەددی دالی تۆ فەقەت لامەلفەلایێکە |
دڵی خستوومە قەیدی خەتتی، قوفڵی خاڵی لێداوە | سوپاسی لێدەکەم بەهبەهـ عەجەب سەیر و سەفایێکە |
کە عاجز بووی لە گۆشەی تەنگ و تاریکی دڵم فەرموو | وەرە سەر مەستەحی چاو، چاوەکەم خۆش جیلوەگایێکە |
مەچۆ نێو خەستەخانەی عاشقی ڕوو زەرد و سەوداسەر | لە دووری تۆ عەجایب شیوەن و شین و سەڵایێکە |
«موتەووەل» زولفی تۆ بوو «فەسڵ» و «وەسڵ»م لێ تەماشا کرد | موعەممایێکە لایەنحەل و زەنجیری بەڵایێکە |
هەزاران قازی و موفتی لە مەکتەبخانەیی عیشقی | خەریکی دەرس و تەحسیلن مەڵێن تەنیا مەلایێکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|