تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە
Appearance
شیوەن بۆ حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی
تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە | بە ڕاستی ئێشی بێ سامانە کاکە |
لە دنیا زۆر گەڕام دەس خەم دەوایێ | دەوای گەر دەس کەوێ گریانە کاکە |
ئەوی وا سەروەری دڵسۆزی ئەمرێ | بە بێ شک ژینی وەک مریانە کاکە |
لە بەر چی من بژیم پاشی حەمە بەگ | دەبێ چیم دەس کەوێ لەم مانە کاکە |
کە من سەرداری وەک ئەو شامە بڕوا | چ نەفعێ بۆ منە لەم مانە کاکە |
وەکوو مەجنوونە ئیستە حاڵی مینە | لە دووری ئەو دڵم بریانە کاکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|