تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار
Appearance
تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار | مونەووەر بوو بەجارێ چەرخی دەووار |
بە حەملەی عەشقی یار ئەغیار دەرچوو | لە شاری دڵ نەما بێگانە دەییار |
کە شادی یاری شیرین هاتە بازاڕ | غەمی فەرهاد کێوی بوو بەیەکجار |
خەرابەی دڵ کرایە بەیتی مەعموور | چ حاجەت ئیلتیجاکردن بە میعمار؟ |
فەرەح خورشید و غەم مانەندی سێبەر | کە ئەم هەڵهات و ئەو ڕووی کردە دیوار |
ئیتر خۆشخوانە دائیم بولبولی ڕووح | لە دەشتی دڵ کە بۆتە عەینی گوڵزار |
لە جێگایێ کە بەحسی عەشقی یارە | چ یارایێکە ئاموشۆیی ئەغیار |
نەسیمی زولفی عەنبەربۆیی یارم | خەجاڵەتبار دەکا سەد میشکی تاتار |
ئەگەرچی سەدهەزار دەفتەر بنووسم | لە وەسفی یار کەمە بۆ عوشری میعشار |
دەمێکە سابیری هەر چاوەڕێی بوو | گەیشتە عەینی مەقسەد ئاخری کار! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|