تێ بفکرێ کە سەراسەر هەموو ئیشم هونەرە
Appearance
تێ بفکرێ کە سەراسەر هەموو ئیشم هونەرە | ڕەمز و مەعنایی کەلامم بە حەقیقەت گەوهەرە |
هیممەتم عالییە ئەمما چی بکەم کیسە تەهی | بازی تەڕلان و تەوارە کە بەبێ باڵ و پەڕە |
خەو لەگەڵ ئەشکی خەما هات و لە چاوم ڕۆیی | نەگەڕاوە بە گومانم لەگەڵی هاوسەفەرە |
نیگەهی چاوت ئەگەر جەرگی منی کون کون کرد | تیری موژگانت حەککاک و بۆ عەقیقم جگەرە |
لە بیابانی فەنا بۆ سەفەری مڵکی عەدەم | پێ بەسەر سەر بەقەدەم لێدە بڕۆ بێ خەتەرە |
سەگمەگەس وار لە دەوری سەگەکەت دێمە تەواف | خاکی ژێر پێی سەگەکەت بۆ مەگەسی دڵ شەکەرە |
سینەکەت خاڵیە قانع دڵەکەت شوێنی نییە | لای چ شۆخێکە دڵت بۆچی وەها بێ ئەسەرە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|