Jump to content

تۆ ئەحمەدی موختاری

From Wikisource
تۆ ئەحمەدی موختاری (1967)
by عاجز
303299تۆ ئەحمەدی موختاری1967عاجز
تۆ ئەحمەدی موختاری، موقەڕڕەبی غەففاری شافیعی توڕڕەداری، لێت بێ سەلامی باری
خاکی حیجاز، فیدامە، کۆلەی شاو و گەدامە هەتا ڕۆژی قیامە، نیازیی دڵمە یاری
تەواف و ئاوی زەمزەم، سەعیی سەفاوو مەڕوەم هیچ نییە پێی بەدەل کەم، بە بێ خەسارە داری
عەڕەفاتی مونەووەر، هەم موزدەلیفەو مەشعەر خیف و مینای موتەههەر، لەگەڵ ڕەمی جیماری
مەنزەرەی ڕۆژی حەشرن، حەجاج کە ڕێگە دەگرن تابیعی نەهی و ئەمرن، بۆ غافیر و سەتتاری
هەموو میوانی خوانە، پاک لە گوناهـ جودانە تالیبی مەرحەبانە، عەفووی پەروەردیگاری
مەدحی حەبیبی ئەکڕەم، دوورە لە من بە هەردەم مەعقوول نییە کە دەست دەم، لە مەدحی سەحب و یاری
ئەو مەرکەزی ئینعامە، سەرداری خاس و عامە من مێشولەی هەوامە، لە ڕاست ئەو توڕڕەداری
ئەو سەروەری زەمینە، ئیمامی موڕسەلینە شەفیعی موزنیبینە، منیش گەداو هەژاری
ئەو شاهی سەر بە تاجە، ئەو ساحێبی میعراجە عالەم بەوی موحتاجە، لە ڕۆژی شەرمەزاری
من بێ بەهاو حەیامە، ڕۆژ و شەو پڕ خەتامە بێ مەلجەئو پەنامە، گەر ڕەحمەتێک نەباری
ئەمما ئەگەرچی دوورە، بەینی من و ئەو نوورە وەک سولەیمان و موورە، نیسبەت کە بکرێ جاری
لە مەککە بوو زوهووری، ئەو زاتی پڕ لە نووری خەڵاتی کرد غەفووری، بە ڕوتبەی تاجیداری
پاشان لەبەر ڕەحمەتی، خودای ڕەببولعیززەتی کردی عەزمی هیجرەتی، لەگەڵ سددیق بوو ساری
بۆ لای مەدینە هاتن، هاتن بەڵام چ هاتن ڕۆژ و مانگ بوو هەڵاتن، عالەمیان هاتە دیاری
لە پاشی ئەو جەنابی، هات کۆمەڵی ئەسحابی بووە مەجمەعی ئەحبابی ، موهاجیر و ئەنساری
مەدینە بوو مونەووەر‎، بە هاتنی ئەو سەروەر‎ مەککە دەبوو موعەتتەر، پاک بۆوە لە کوففاری
بووە جێی تەکبیر و تەهلیل، بووە جێی تەسبیح و تەنزیل بووە مەنزیلی جوبرائیل، لەوێ دەهاتە خوارێ
ڕوو بکەنە لای مەدینە، جێی فەخری موڕسەلینە مەڕجەعی ئەهلی دینە، خۆشی لە بۆ زوواری
عالەم لەوێ غەنی بوو، هەموو کەس گوڵشەنی بوو بەشیان لە خەرمەنی بوو، کەوتینە بەختیاری
بەڵام ئەمن بە تەنیا، نە دینم و نە دونیا غەرقی گوناهی دەریا، هەر مام بە ئینتیزاری
ئەگەرچی ڕووت و قووتم، لە چاکە وا لە دووتم چونکە غولامی خۆتم، لێم دوور مەبە یەکجاری
لە دوور کە دێتە بەرچاو، دێ بۆن بخور و عەتراو بە نووری شاهی گوڵباو، ڕووناکە چار کەناری
زەمانە پڕ جەفایە، هەرچی هەیە بەڵایە فیتنە لە فیتنە دایە، لە دێهات و لە شاری
عاجز ئەگەرچی خواری، لە دەرگەی شەرمەزاری مەئیووس مەبە لە یاری، شافیعتە لای غەففاری


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).