Jump to content

تۆڵە

From Wikisource
تۆڵە (1950)
by پیرەمێرد
306262تۆڵە1950پیرەمێرد
شاکە مڵۆزم، تەمەڵ و بێکار ئەسووڕایەوە لە کۆڵانی شار
ئەوڵای عەزیزئاغا ڕۆژێک تووشی هات وتی: مەگەڕێ بچۆرە بەر سنعات
وتی: ئاغا من سنعەت نازانم ئەگەر کەرم بێ کاروان ئەتوانم
ئاغا ئەمری کرد کەرێکیان دایە دارکێشی ئەکرد کەوتە سەرمایە
کورتانی تازەی بۆ کەری کڕی بارە دارێکی لێ نا و لێی خوڕی
گەییە دووکانی ساماغای دەلاک ئەم ساماغایە پیاوێک بوو بێ باک
بە سەرتاشێتی لە شای ئەخوڕی دەستی غەشیم و ناشی ئەبڕی
دەلاک بانگی کرد خاوەن بارەدار بیفرۆشە بە من مەیبەرە بازاڕ
کەرەکەت هەرچی پێوەیە بە چەند مەرامی وابوو بیکا بە گۆبەند
شاکە وایزانی تەنها دار ئەکڕێ نەیزانی بە فێڵ هەناوی ئەبڕێ
وتی: بارەکەم ئەدەم بە قڕانێ وتی: قبووڵمە، پارەکەی هانێ
کە بارەکەی خست تەمای بوو بڕوا ملی کەری گرت گێڕایەوە دوا
وتی: من وتم هەرچی پێوەیە دیارە کورتانیش بە کەرەوەیە
کورتانی لێ سەند شاکە بە هەرا ڕایکرد بۆ شکات گەیشتە سەرا
سەرتاپای گرتە قوڕ و بەگریان هاواری بردە لای پاشای بەبان
دەلاکیان بانگ کرد بۆ خزمەت پاشا وتی: ئەم پیاوە کەوتۆتە حاشا
کەر چی پیوەیە هەمووم کڕیوە لەگەڵ کورتانا نرخم بڕیوە
بەو ڕەنگە شاکە بە بێ بەش دەرچوو ئەویش کەوتە فێڵ بەیانییەک زوو
کەرەکەی برد و چووە لای دەلاک وتی: پارەیان داومێ بە پیتاک
خۆم و هاوڕێکەم سەرمان بتاشە وتی: هەردووکتان سێ «شایی» باشە
سێ شایی دایە و خۆی لێ بووەوە کەرەکەی هێنا و کردیە ژوورەوە
وتی: هاوڕێکەم ئەمەیە یاڵڵا بیتاشە، دەلاک کردی بە هەللا
چوونە لای پاشا دیسان بۆ شکات پاشا ئەمەی بیست پێکەنینی هات
ئەمری کرد دەلاک بە سابوون و ئاو سەرتاپای گوێدرێژ بتاشێت تەواو
دەلاک کورتانی کەری لێ کرا شاکەش خەڵاتی قورسی پێ درا

1941


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).