تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران
Appearance
شیوەن بۆ عەبدوڵڵا بەگی کەیخەسرەو بەگی جاف
تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران | بێ بەین و وەفا، بێ عەهد و پەیمان |
چی حاسڵ ئەکەی لەم خوێن ڕشتنە | یا چیت تێتە دەس لەم جوان کوشتنە |
چەن نەونەمامی گەنجی تازە دەم | جوانە مەرگ ئەکەی ئەیخەیتە عەدەم |
یا چۆن دڵت تێت ئەوەن غونچە گۆڵ | بە ناکام ئەبڕی ئەیخەیتە ژێر گڵ |
شەرمێکت نەکرد ئەی چەرخی دەووار | بێ ڕەحم و دڵ سەخت، خوێنمژ و غەددار |
قەسری قزرابات جێ و مەکانی بوو | نیشتمانی تەخت کەیخەسرەوی بوو |
کاولی ئەکەی بێ سەردار و خێو | ئەی بە ماوا بێ بۆ من ماوا شێو |
میری بەخشەندەی بێ درۆ و گەزاف | جێگەنشینی مەحموود پاشای جاف |
عەبدوڵڵە بەگ بوو لە ناو قەوم و خوێش | دەسگیری زومرەی بێ نەوا و دڵڕێش |
بێ باک و نەترس، پڕ سەخا و کەرەم | بە هەیئەت ڕۆستەم، بە کردار حاتەم |
لە ناکا ئەیبەی بۆ موڵکی نەبوون | بێ کوڕ، بێ برا ئەیکەی سەرنگوون |
سا چیت پێ بڵێم چەرخی کۆنە ساڵ | دەک کوێر بێت بەختت بی بە کۆی زووخاڵ |
تەئریخی وەفات میری وە عینوان | ئەیکەم بە داغ و ئەندووهـ و گریان |
١٣٦٦ی کۆچی
1944/9/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|