تریفەی مانگە شەو بریقەی کلاوزەر
Appearance
تریفەی مانگە شەو، بریقەی کلاوزەر | شێوەی مەحبوبان، دێتە بەر نەزەر |
سەدای لایلایەی تازە جوانان | ئەلاوێنێتۆ، دۆست و مەعشوقان |
کزەی بای شەماڵ کە دێ بە جارێ | بۆی گوڵێ دێنێ لە باغچەی یارێ |
قاسپەی نێرە کەو وەختی نیوەشەو | دەنگە بۆ عاشق ڕاپەڕە لە خەو |
جریوەی چۆلەکەی بەیان لە ئاسمان | بەستە ئەخوێنن وەکوو عاشقان |
شنەی بای سەحەر ئەشنێتەوە | بە ناز گوڵەکان ئەلەرێتەوە |
بولبولی هەژار لەم چڵ بۆ ئەو چڵ | بێ پەروا ئەڕوا لە تاو عەشقی گوڵ |
سینەو باغچەی بەی، پۆلی نازداران | هاوتایە لەگاڵ سپێدەی بەیان |
گۆنای نازداران بە ڕەنگ ئاڵ و سوور | سیوەیل لێیداوە، نەک سووراوی سوور |
شێوەی جەوانان بە وێنەی غیلمان | مەملەکەت جەننەت هەم ڕەوزەیی ڕیزوان |
نەخشاوی سنعەت زاتی کردگار | بۆ مەزڵووم مەدحی نایەتە گوفتار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|