تا پێ ئەگەم ئەخوێنم
Appearance
تا پێ ئەگەم ئەخوێنم | واز لە خوێندن ناهێنمم |
خوێندنە چرای ژینم | بۆ خۆ و دوژمن ناسینم |
بۆ دوا ڕۆژی ڕووناکم | ئەبێتە هاوڕێی چاکم |
خوێندەواران بەڕێزن | گورج و تێر و بەهێزن |
بەرامبەر چەرخی گەردوون | هەیانە بازنی ئاڵتوون |
هۆزێکی نەخوێندەوار | هەرگیز ناژی بەختیار |
چونکە بێگانەی زۆرزان | لەپڕ لێی دێتە مەیدان |
هەر بە بێگار ئەیکوژێ | خوێنی لەشی ئەمژێ |
دەغڵودانی ئەفڕێنێ | ئەیبا خۆی پێ ئەژێنێ |
بام ئەو هۆزەش ڕیسوا بێ | هیچ بە تەنگەوە نابێ |
ئینجا هەتا بمێنم | تێ ئەکۆشم ئەخوێنم |
دوا ڕۆژ وەک ڕۆڵەی دڵسۆز | ئەبمە پشتیوانی هۆز |
بۆ سەربەستیی کوردستان | بەختی ئەکەم ماڵ و گیان |
1948/9/2
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|