تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ
Appearance
تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ | ڕوو لە دنیا وەربگێڕی دێتە قاف و سین و هێ |
تا قسەی یاری لەگەڵ ئەغیار ئەکەی بێزارە لێت | تێبگە ناکا نیساری ڕێ و حێ و میم و تێ |
ڕەحمەتەڵڵا گەرچی زۆر و بێ شومار و واسیعە | جوملە مەحروومن لە جەننەت کاف و ئەلف و فێ و ڕێ |
کافر و جوومان لەسەد شێخ و مەلا خۆشتر ئەوێ | لائیقە بۆ ئێمە حوور و بێ و هێ و شین و تێ |
ئەی بەهەشتی تۆ لە سوئی کردەوەی خۆت غافڵی | خوویی بەد ئەتباتە قاپی داڵ و واو و زێ و خێ |
دۆزەخی پڕئاگر و دووپشک و ماری زەهردار | بۆ گوناهکارانە سابیر ڕۆژی حێ و شێ و ڕێ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|