Jump to content

تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا

From Wikisource
تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا (1934)
by ناری
309433تا قیبلەیی من وا لە مەقاماتی سەفەردا1934ناری
تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا فیکر و خەیاڵی قەندی بەیاناتی تۆ ئەکا
بۆ ئیتیحادی ئیسم و دەوڵەتی جیسمت لەنێوی دڵ جەیحوونی دیدە عارز و ڕوو شوستوشۆ ئەکا
نووکی موژەم لە مەعدەنی مەعمووری چاوەکەم بۆ تۆیە دیدە لەعل و گوهەر، گرد و کۆ ئەکا
ڕۆحم بە یادی ڕۆژی ویسالت بە هەر شەوێ سەیری قسوری دایرەکەی هەشت و نۆ ئەکا
وەک عەندەلیبی باخی ئیرەم دڵ بە هەر وەرەق خونچەی کەلامی باغی لەبت جستوجۆ ئەکا
شەق بوو مەمی بە دامەنی مەمدووح و عەکسی «دوو» خەتمە لە ناوی یاوەری من گفتوگۆ ئەکا
ناری لە شەوقی لەبی تۆیە لەم دەمە شۆخی بە قەند و یاری بە تۆزی گەزۆ ئەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.