تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف
Appearance
تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف | چاوەکەم بێ مەیل و دڵ کەیلە لە ئازار و ئەسەف |
شەو کە سوڵتانی خەیاڵی حەملە دێنێ سەبری دڵ | نایەڵێ مانەندی حوزن و دەنگی چەنگ و نای و دەف |
چەرخی کۆنە پیری کردم تازە ئیکڕامم ئەکا | ساقی و مەی، موتریب و چەنگ و ڕوباب و نای و دەف |
تا جەوان بووم پیرە دونیا کامەرانیی پێم نەدا | پیری کردم تازە بۆ چی حەسرەت و ئاخ و ئەسەف؟ |
دولبەرا لەم خانەیی خەوف و ڕەجادا تا بە کەی؟ | چاو و ئەبرۆ ئەم دەڵێ أين المَفَر ئەو لا تَخَف |
لەو برۆ کەچ کردن و لێو گەستنە ڕۆحم چووە | باقلم کەوتە دڵی وەک بەردی ڕوخساری كلف |
من کە لەو چاوانە دیتم ئایەتی أين المَفَر | نابیەم سەدجار بڵێ ئەبرۆت تعال و لاتخف |
سابیری سەبری نەما وەک توشنەگانی کەربەلا | لازمە وا بێ سولالەی تاهیرەی شاهی نەجەف |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|