تا زیکری دەم و فیکری دڵت ناوی خودایە
Appearance
تا زیکری دەم و فیکری دڵت ناوی خودایە | سەرپاکی وجوودت لە بەڵا دوور و جودایە |
دەروێش ئەگەر خزمەتی خاڵی لە ڕێیا بێ | سوڵتان لەبەر قاپییەکەی ڕووت و گەدایە |
ئەو وەختە کە تۆ خەوفی خودا بێتە خەیاڵت | سوڵتان لەبەر چاوی دڵت ڕووت و گەدایە |
دەستی تەمەعت خستووەتە گەردنی دونیا | ڕۆحت بە سەر و ماڵەوە قوربان و فیدایە |
ئەی مەردی خودا دەستی تەمەع بەردە لە دونیا | بێ فائیدەیە باوەژنە مەیکە بە دایە |
هەرکەس بە دەسی نەفسەوە داماو و زەبوونە | سەد شێخ و مەلا بێ، بە خودا دووری خودایە |
لەوساوە سکەی لیرە ئەخوێنێتەوە چاوت | تاریکی تەریقی تەرەفی دینی خودایە |
زەڕڕەی کەر و زڕەی دەرەم و زێڕ کەری کردی | نابیی لە مەلا ڕۆژی جەزا هەوڵ و سەدایە |
کوا گەندومی چاکەی تۆ لە تۆماری عەمەلدا | سەد خانە برنجت لە قەباڵە و سەنەدایە |
سابیر بە کەوای تازەوە تۆ چاکیری نەفسی | ئازا ئەوەیە حوڕڕە لە بەرگی شڕە دایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|