تا دوا هەناسەم
Appearance
ئەو لێوەی کە وەک هەنگوینە تامی ژیانمی تیایە | ئەو کوڵمەی جێگای نگینە ئامڕازی گیانمی تیایە |
ئەو چاوانەی کە خومارە پڕ ئیلهامی یەزدانییە | قیبلەی کۆمەڵی دڵدارە، کانگای تیری موژگانییە |
ئەو نیشانەی لا ڕوومەتت نیشانەی هێزی پەیمانە | زەردەخەنەی سەر ڕووی گەشت تاوانی دڵی بووریانە |
هەڵمژینی هەناسەکەت گیانم ئەبووژێنێتەوە | خۆ دەربڕینی ڕازەکەت خەمم ئەڕەوێنێتەوە |
ژیانم بێ تۆ لا ژەهرە چونکە تۆی هێزی ژیانم | هەر تۆی بۆ من بوویتە بەهرە بۆ شیعر و ئاواتی گیانم |
شەرتە تاکوو دوا هەناسەم پەرستنی تۆ کارم بێ | تا ئەمێنێ جووڵە و تاسەم هەر گیانی تۆ بەشدارم بێ |
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|