Jump to content

تا بە کەی قوربان لە دووریی تۆ بکەم فەریاد و داد

From Wikisource
تا بە کەی قوربان لە دووریی تۆ بکەم فەریاد و داد (1969)
by سابیری
306521تا بە کەی قوربان لە دووریی تۆ بکەم فەریاد و داد1969سابیری
تا بە کەی قوربان لە دووریی تۆ بکەم فەریاد و داد؟ تەن نەخۆش و بێ حەکیم و دڵ حەزین و ناموراد
یا خودا ئەم دەردە بێ دەرمانە تووشی کەس نەبێ دوشمنانیشم نەکەی وا موبتەلا ربُ العِباد
دەردەدار و بێ دەوا، خۆم تابیعی نەفس و هەوا خۆم موستەحەققم بێ کەوا، خۆم کردە جەوتی بەد نەژاد
چوو بەزایە گەنجی عومرم، لەم مەراقە چاکە بمرم ڕۆژ ئەڵێی سەرخۆشی خەمرم، شەو لە خەودا وەک جەماد
ئاخ لەدەس نەفسی لەئیمە تابیعی دێوی ڕەجیمە لائیقی ناری جەحیمە تابیعی فیسق و فەساد
نەفسی ئەممارە هەمیشە خواردنی لێ بۆتە پیشە پێم ئەڵێی قەت دامەنیشە بۆم پەیاکە نان و زاد
بۆم پەیاکە چای و شەکرە، ماڵی زەید و عەمر و بەکرە هێندە حەییال و بە مەکرە، ئابڕوومی دا بە باد
چاو قبووڵیم بۆ پەیاکە تەرکی ئیمان و حەیاکە ڕوو لە جەردەی پادشاکە بێنە هەرچی باد باد!
بێنە قاورمە بەچەوری، پڕ پیاز و پڕ بە دەوری نانی گەنم بێ لە دەوری، گەرم و نەرم و بێ ڕەماد
ماڵ و عومرم چوو بەزایە، باعیسی نەفس و هەوایە یاخودا سا پایە پایە بێمەوە سەر ڕێی ڕەشاد
سابیری پیری و فەقیری گەرچی نەقسن بۆ موجاهید بۆ شکاری نەفسی ڕێوی جووتە شێرن بۆ جەهاد!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).