تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە
Appearance
تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە | بەم دڵەی پڕ سۆز و سینەی پڕ شەرارە و تابەوە |
بێمە بەر دەرگانەکەت شەو تا سەحەر خار و زەلیل | دەس بئالێنم بە چاکی دامەنی بوابەوە |
مونتەزیربم تۆ بە سەرما ڕاببوری ئەی تەبیب | تێبگەی ئەم خەستە بۆچ ئاڵاوەتە خوونابەوە؟ |
دەفعەیێ نەبزی دەماری دەستی ڕاستم ناگری | سەیری ڕەنگی زەردی من ناکەی بە ئیستغرابەوە |
بەو ئومیدە تا شەوی بەدری جەماڵت دەرکەوێ | جان فیدای ئەم خاڵەکەم بەو ڕوومەتی مەهتابەوە |
چەرخی دوون ڕۆژێ لەگەڵ کەس مەیل و فکری چا نەبوو | سەد خەڵاتی وا بە شانی دوونی ناکەس بابەوە |
ناکەسان سەرمەستی بەزم و وەسڵی یار و کەس هەموو | دڵپەرێشان و بە داغ و حەسرەتی ئەحبابەوە |
بۆ گەدایی چوومە قاپی دوولبەرێ لوتفی نەکرد | گەرچی بێمارم دڵم زۆر ها بە دوو عیننابەوە |
گەر دەپرسی چۆنە حاڵم هەر زەمانێ دەرکەوی | گووسفەندێ خەنجەری دیبێ بە دەست قەسسابەوە! |
بۆ گەدایی چووم و سەیری کرد و نەیناسیمەوە | سەیری یارم چەند شیرینە! هەر بە ئیستغرابەوە |
دائیمەن ڕۆحم بە لێوی توشنە و ئوممێدەوار | چاوەڕێی ئەمرێکە دەرچێ، لەو لەبی سیرابەوە |
دولبەرم ڕۆژێ لە پەردەی نازەوە سەیرێکی کرد | سابیری هاویتە نێو بەحری غەم و گەردابەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|