Jump to content

تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ

From Wikisource
تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ (1956)
by عارف عورفی
308138تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ1956عارف عورفی
تاکوو کەی بێ دڵی من مەیلی بە دیداری تۆ بێ پایبەندی قەفەس و مورغی گرفتاری تۆ بێ
دڵم هەر چەندە لە تۆ غەیری زەرەر خێری نەدی دەک ملی بشکێ دیسان گەر لەسەر ئازاری تۆ بێ
منم هامسوحبەتی ئەییامی غەمت لوتفت لەگەڵ غەیر کەژ و کێوم وەتەنە گەر ئەمە کرداری تۆ بێ
ئەی جوانی غەوری غەزەب ئەم غەزەبەت تاکەی بێ کەمەرم بەستەیی زنجیری سیەهـ ماری تۆ بێ
خۆشە لام موفتەخیرم گەر دڵی من بێ شەو و ڕۆژ باغەوانی چەمەن و غونچەیی گوڵزاری تۆ بێ
حەیفە سەد حەیفە دەوای دەرد و غەمی عەشق ئەزانێ چۆن نەخۆم غەم عەجەبا گەر ئەمە ئەفکاری تۆ بێ
پڕ کە پیاڵە سەنەما زەهرە ئەگەر بینۆشم گەر قەدەح پوڕ لە مەی و بادەیی سەرشاری تۆ بێ
کەی ڕەوای حەققە کە وا عورفی بێچارە فیدای سەرووی باڵای تۆ بێ، نوقتەیی پەڕگاری تۆ بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).