تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم
Appearance
تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم | من غوڵامی زەڕخەرید و خادیمی ئەفکارتم |
لەو دەمەی کردووتە سەر تاجی شەهی حوسن و جەماڵ | من بە شەو قاپیچی و ڕۆژ حەسحەسی ناو شارتم |
ڕۆژی هەووەڵ حەق بەبوری خوێنی گوڵڕووی تۆی ڕەوان | تا وەکوو ئیستە بە قوربان عەندەلیبی زارتم |
مەعبەدم گۆشەی کلیسا و تەیلەسانم خەرقەیە | دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم |
موددەتێکە حەڵقەیی عەبدایەتی تۆم وا لە گوێ | شێتی خاڵ و کوشتەیی دوو دیدەیی بیمارتم |
هەر وەکوو مینە بە دەم ئێشۆ ئەڵێم من ڕۆژ و شەو | چاوەکەم شەیدایی شێوە و لەنجە و ڕەفتارتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|