بە یادی کۆن (IV)
Appearance
دڵ بریندار بێ نەوەک ناسۆری تیری تانە بێ | سینەچاکی چاکە بۆ تیری موژەی نیشانە بێ |
عەشق کە کەوتە کەللەوە، هەر ڕێیەک بگرێ ڕێی ئەوە | یەک سیاقە حەقپەرستی، کەعبە یا بتخانە بێ |
خواپەرستی باتنێکی پاک و بێگەردی ئەوێ | «سبحە» تەوقی زاهدە، سەدجار ئەگەر سەد دانە بێ |
بۆ سوادی تاری توڕڕەی زوڵفی جوانان کاشکی | یەک لەسەر یەک زامی دڵ توێ توێ بی وێنەی شانە بێ |
پێکەنینی دولبەران مقداری عیسمەت کەم ئەکا | لێوی غونچە هەر ئەوەندە نازکە تا وا نەبێ |
خاڵەکانت دانە دانەن، چاوەکەم! چاوی منیش | با بڵێن چاو لەو ئەکا فرمێسکەکەی با دانە بێ |
خوا ڕەقیب ئاوارەکا ساتێک لە پێش چاوم نەبێ | خۆشە لام ئەو تا نەبێ، تاکەی لە چاوما تانە بێ؟ |
ساڵی ١٩٤٨ مانگی شوبات
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|