بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی (1950)
by پیرەمێرد
305445بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی1950پیرەمێرد
بە ڕەمەزانان ئەبێ بترسی لە برسی ڕۆژوو پیاوی چاوبرسی
وا برسی ڕۆژوو تا ئێوارەیە بەڵام چاوبرسی دەردەهارەیە
هەندێ بۆ ئەمەی بڵێن بەڕۆژوون کاتێکت زانی بەگژتا هەڵچوون
خۆ هەندێکیش هەن بە جەژنیش تووڕەن قەی ناکا جارێ وا تازە کوورەن
زۆری پێ ناچێ کە خانیان سوا باویان نامێنێ! ئەکەونە دوا
بۆیە گرانە ترێ و ناسکەرمێ تینتیخاب کەوتە مانگی ڕەشەمێ
خۆ ئەگەر بێتە شێوەی هەورامان لە دەست کاک ڕەشید یاڕەبی ئامان
نەعرەی دەگاتە شیوی ئابڵاخ نەقشی پانتۆڵی ئەبێ بە بەیداخ
هەموو دەعوایێک لە نەبوونییە ئەم ئەحواڵانە بێ تووتنییە
ئەڵێن تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە چاوی ڕەشی زۆر هیوادار، کاڵە
مەڕوانە ئێستا هیوادار زۆرە ئاخری وای لێدێ ئەکەونە نۆرە
ئەو شاییە خۆشەی کە کەم دەوامە کە هەڵسای لە خەو وەک ئیحتیلامە
خۆ ئەوەی ڕێگەی چەسپین نەناسە وەک «سوورە خەتا مەکە»ی بڵباسە
کچ پارە ناکا ئەم تەق و دەوە بە سەر کێوەوە نیشتەوە ئەوە
ئەو قەلەندەرەی کە بێ هیوایە سەیری جیهانی لا سینەمایە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 543 و 131
1937/11/22

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse