بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم
Appearance
بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم | نەماوە ئیختیار و عەقڵ و هۆشم |
بەزاهیر گەرچی مسکین و فەقیرم | لە باتیندا دوڕ و گەوهەر فرۆشم |
دووڕ و مەرجان چییە؟ یەعنی دڵ و جان | بە چاوی تۆ لە چاو ئەڕژێتە کۆشم |
ئەگەر تۆ موشتەری مەرجان و دوڕ بی | بە گیانی تۆ وەرە هەرزان فرۆشم |
ئەگەرچی عاجز و بێ دەستەڵاتم | بە جان و دڵ بەقوربان تێدەکۆشم |
هەتاکوو تۆ نەیەی تەسکینی نایێ | بە ڕۆژ و شەو دەمێکە غەم دەنۆشم |
گەلێ ناڵاندم و سوودی نەبەخشی | لەمەولا سابیر و مات و خەمۆشم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|