Jump to content

بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە

From Wikisource
بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە (1969)
by سابیری
306617بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە1969سابیری
بە چاوی قەسدی ڕۆحی من دەکا دائیم لە پارێزە خودا یارم لە فیتنە و من لە چاوی ئەو بپارێزە
بە تیری غەمزەکەی یارم پەرێشان و بریندارم خەریکی نەزم و ئەشعارم ئەگەرچی دەوری ئینگلێزە
لە جێگایێ کە سوڵتانی جەماڵی لەشکرئارا بێ چ جێگەی سەلم و توور و جامی جەم یا تاجی پەروێزە
لەکن تیغی برۆی بەحسی عەلی و زولفەقاری چی لەکن موژگانی ئەو بێ عەقڵییە بەحسی ڕم و نێزە
عەجایب دڵڕفێنێکە بە نازی چاوی عەییاری کە نیمە قیمەتی ئیمایەکی شیرین و شەودێزە
چ یارایێکە تەقدیری بەها بۆ چاوی مازاغی کە ئەدنا قیمەتی ڕوم و عەجەم کوردان و تەورێزە
لە دوو جادووی سوخەندانی لە غونچەی لێوی خەندانی وتی موسا کە: یا عیسی، منی ئاسا بپارێزە
لەکن ئاڕایشی حوسنی زولەیخا دەس بە ئاوێنە کل و شانەی لەکن لەیلایە هەم شیرینی پەروێزە
لە هاوار و فیغانم پێکەنینی دێ چ بێڕەحمە موسوڵمان ئیشی وا ناکا مەزەننە ڕووس و ئینگلێزە
خودایا چاوی چاوی من لە چاوی بەد بپارێزە ئەگەرچی چاوەکەم چاوی ڕەش و فەتتان و خوێنڕێزە
غەزەل ببڕێتەوە چاکە بەیانە وەختی ئیمساکە لەمەولا ڕوو لە مەولا کە زەمانی وەرع و پارێزە
دڵی سابیر برینداری خەدەنگی چاوی دڵدارە سروشکی چاوی دائیم جارییە مانەندی کارێزە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).