بە چاوت سوێند ئەخۆم ئەی یاری نازدار
Jump to navigation
Jump to search
بە چاوت سوێند ئەخۆم ئەی یاری نازدار | دڵم لای تۆ بوو، تاکو پار و پێرار |
بەڕۆژ هەر هاتوچۆم بوو بۆ تەماشات | بەشەو وەک کۆترێ بووم دەم بەهاوار |
وەها جێگیر بوو وێنەی تۆ لە سەرما | خەو و خۆراک نەمابوو لام بەیەکجار |
بەڵێ خۆش بوو لەلام ئەو تۆزە ژینە | کە ڕامانبوارد بەکوێریی چاوی ئەغیار |
خودا هەڵناگرێ تۆیش دڵنەرم بووی | بەرامبەر من بەگوفتار و بەکردار |
بەپەنهانی لە گۆشەی چاوەکانت | دەمم شیرین ئەبوو مانگی هەزار جار |
لە تاریکیی شەوا هەروا لەبیرمە | من و تۆ پێکەوە بووین وەک گوڵ و خار |
ئەوەندە لوتفی تۆم دیوە ئەگەر بێی | لەتم کەی جومگە جومگە نیمە ئازار |
بەڵام ئێستا ئەبێ تۆ لێم ببووری | وەکوو جاران کە نیمە مەیلی دیدار |
شەوێ ڕێم کەوتە لای هەندێ برادەر | بەکوردی تێگەیشتووی ئەهلی ناو شار |
یەکێکیان پێی وتم وەک سەرزەنشتێ | بەسێتی سەرپەرشتی خاڵ و ڕوخسار |
گریمان پەیڕەوی ئێمە نەزانی | بەئەشعار و بەکردار و بەئاسار |
لەبەرچی بولبولی خۆش خوانی یاری | لە جیاتی نیشتمان و کوردی غەمبار |
لەسەر تۆ فەرزە بۆ بەرزیی وڵاتت | شەو و ڕۆژ هەر بنووسی نەسر و ئەشعار |
کەچی تۆ شیعرەکانت بووەتە گاڵتە | بەباسی وردە خاڵ و زوڵفی دڵدار |
وتم یاران بەپارە و عیلم و خزمەت | منیش خۆ نیمە عیلم و زێڕ و دینار |
بەڵام شەرت بێ هەتا ماوم لە دنیا | بەکردار و بەئەشعار و بەئەفکار |
درێغی قەت نەکەم بۆ نیشتمانم | هەوڵ دەم من بەنووسین و بەگوفتار |
لەمن دڵگیر مەبە ئەی یاری گیانی | لە عەشقی نیشتمان کەوتوومە هاوار |
1943/06/27
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse