Jump to content

بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە

From Wikisource
بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە (1950)
by پیرەمێرد
305412بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە1950پیرەمێرد
بە هێستریان گوت باوکی تۆ کێیە وتی ڕەسەنی دایکمم پێیە
چوونکە دووڕەگە و تۆوی حەرامە هێشتا جاشکی خۆی نەدی، ناکامە
تانجی لە ڕاودا هونەر دەنوێنێ نەتەوەی سەگە و گورگ ئەخنکێنێ
عابید مشکی کرد بە کچی سەرپشک ئاخری نەوەستا بوەوە بە مشک
ئەڵێن: گیا لە سەر بنجی خۆی ئەڕوێ بەڵام بێستانیش بژاری ئەوێ
بێستانەکەمان پڕ لە بژارە بۆیە ماڵیات مافەتەدارە
بەرازی ناوشار شەرحێ نەبوو بۆی هەرچی دەبینێ ئەیباتە سەرخۆی
کڕکڕەی ڕادیۆ بواری نایە بەش بەحاڵی خۆم بلوێر بۆ گایە
ڕەحمەت لەو کەسەی ئەسپێ ئەکوژێ لەباخەڵتایە و خۆێنت ئەمژێ
دەربارەی ناکەس پیاوەتی مەکە بیبەیتە کەعبە دیسان «لەک»، لەکە
هەندێکیش دەڵێن کە ئێمە نەبین ئەهلی مەملەکەت ئەکەونە شین
نازانن خۆیان شەینییش و شینن تەنها قازانجی خۆیان ئەبینن
ئەگەر خوا دەکا خوێندن دێتە کار ئەوسا تەجرەبە دەگاتە بوار

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 500


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).