بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش
Appearance
لەدایکبوونی مەحموود سەرتیپ
بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش | بە ڕۆژی شەممەیی عالی سەعات شەش |
لە عەین و فەیزی ئەو ڕۆژە سەماوات | منەوەرتر لە ڕۆژان بوو بە سەدقات |
بە پەروین موشتەری ئەیدا مونادی | جهان پڕ بوو لە زەوق و کەیف و شادی |
بەشیرێ هات و هاوردی بەشارەت | غەم و ئێشی دڵی بردم بە غارەت |
وتی ئەمڕۆ لە گەنجینەی کەرەم کار | بە تۆ دریا کوڕێ وەک دوڕڕی شاوار |
کوڕێ مەسعوود ساحب بەخت و ئیقباڵ | بە نۆی ئەیلوولی هەژدەی مانگی شەووال |
لە ئینعام و عەتایی داوەری حەی | وتم حەمد و سەنا و شوکری بێ پەی |
کرا مەولوود و نەزر و شایی تەرتیب | بە ئارا ناونرا مەحموود سەرتیپ |
موئەڕڕێخ کردی بەحری ئەبجەدی تەی | وتی مێژوو بە سەرو و غونچە هەی هەی |
١٣٦٧ی کۆچی
1946/9/9
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|