بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە
Appearance
بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە | شوعاع و نووری میهر و ماهـ هەموو شانامەیی ڕووتە |
بە ڕۆژ و شەو کە ئامووشۆ ئەکەن لەم موڵکی ناسووتە | شەمس سووتاوی ڕوخسار و قەمەر شێواوی گیسووتە |
به این که میهر و ماهـ، ئەرز و سەما فەرمانبەری ڕووتە | |
مەلائیک وا بە فەرمانی خودا دائیم ئەکەن تەقدیس | هەموویان سەجدەیان هێناوەتە بەر تۆ سوی ابلیس |
لە زومرەی ئەنبیا عالی مەقامانن عیسا و ئیدریس | بە ئایەی مەسحەفی ڕووتە ئەکەن تەحسیل و هەم تەدریس |
کە شاری عیلمی تۆ قاپی اسدالله یە فەرمووتە | |
فتووحاتی عەلی و ڕۆستەم و بەهرامی تیرئەنداز | کە شۆرەتیان هەتا دونیا بمێنێ هەر ئەدا ئاواز |
ئەگەر قەوسی برۆ یا تیری موژگانت بکەی ئیبراز | هەموو تەرکی سیلاح و چەک ئەکەن ئەی ساحیبی ئیعجاز |
بە چاوی تۆ کەلیموڵڵا غولامی چاوی جادووتە | |
بیحەمدیللا حەبیبوڵڵا کە فەخرولموڕسەلینی تۆ | خودا جبریلی کردە حامیلی وەحی و ئەمینی تۆ |
کە ڕۆحی کائینات و رحمة للعالمينی تۆ | سولەیمان و سکەندەر خاتەمی ژێری نگینی تۆ |
سەلاتین و ئەمیر و شاهـ ئەسیری دەست و بازووتە | |
گرووهی ئەنبیا تەفسیلیان نەختێ ئەکەم موجمەل | کە ئەفزەل یان ئولولعەزم و کوتوب ساحیبن و مورسەل |
هەموو پەروانەیی شەمعی جەماڵ و دیدەیی ئەکحەل | ئیتر با موختەسەر بێ هەر کە فەرموویانە قەلل و دەل |
ئەمینی وەحیی مونزەل داغداری خاڵی هیندووتە | |
بە نووری ماهی ڕوخسارت شەوی دەیجوور ڕووناکە | بە غەمزەی چاوی خوونخارت کە وا خوێنڕێژ و چالاکە |
سبەینانێ نەخۆشی چاوی بیمارت تەماشا کە | کە تۆ نووری وەرە تووری دڵم مەحوی تەجەللا کە |
کە نوورت ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە | |
یەقینم وایە ڕۆحم تۆ فریشتەی یا پەریزادەی | کە چونکە نەوعی ئینسان پیر ئەبن تۆ نەوخەت و سادەی |
نەخۆشم پێم عەتاکە جووتە عینابی لەبی سادەی | ئەگەرچی لوتفی مەحزە ڕوومەتی خۆتم نیشان نادەی |
دەزانی ئاگری سووزانە سابیر شوبهی باڕووتە | |
وەرە سابیر ئەگەر عەشق و مورادت شاهی لەولاکە | تەریقی شەرع و دین بگرە لەمەولا ڕوو لە مەولا کە |
مەچۆ ئەولاوە ئەولا وایە، بێ تەدبیری ئەملا کە | کە دونیا جیفەیە هەرگیز مەچۆ، نەزدیکی ئەولاکە |
کەسێ ئاڵاوە لەو لاکە گڵاو و پیس و نابووتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|