بە ناوی «قمبر علی» یەوە وتوویەتی
Appearance
لە خەو هەستا بووم، لە خەو هەستا بووم | بەر لە بەیان بوو لە خەو هەستا بووم |
شعور لە کەللەی خاڵی پەستا بووم | گوێم ڕاگرتبوو بۆ بانگ وەستا بووم |
شەو شەوکراسی خومی خۆی داکەند | ئاسۆ بە شەفەق کەوتە شەکەرخەند |
بەرقی پێشخانەی سەحەر ستێزا | سوپای ئەستێران لە ڕۆژ گورێزا |
لەسەر منارە سەربەرزی بێ دەر | بڵند بوو بانگی «الله اكبر» |
بلبل بە نەغمەی خۆش ئاوازی بەرز | ئەیخوێند لە سەرچڵ بە ناڵەی سەد تەرز |
ئافەریدەکان هەر یەک بە ڕەنگێ | بۆ گردوکۆشی دەنگ و ئاهەنگێ |
یەکێک ئەکەوتە شوێن خولیای شایی | یەکێک ئەگریا لە بێ نەوایی |
شێخ لە ڕابتەی کەشف و کەرامات | گۆرانیبێژیش شەیدای مەقامات |
بتپەرست هەوڵی کلیسایانە | عەرەقخۆرەکان مەستی مەیخانە |
بەدکار شوێن بەد و، خێرەومەند بۆ خێر | حاجی بۆ کەعبە، ڕاهبان بۆ دێر |
هەرکەس کارێکی پێ سپێرراوە | لە ڕۆژی ئەزەل خوا بۆی داناوە |
هەر من بێکارم وەک کابرای پیرەم | خۆشم نازانم کە لە کام تیرەم؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|