بە ناوی «شێخ ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی
Appearance
هێند لە دووری تۆ بەکوڵ دیدەیی خوێنبار گریا | بەردی ڕەق شەق بوو، تەقەی هات و بە هاوار گریا |
ئاسمانیش لە شەفەق گریەیی خوێنینی هەڵڕشت | هێند بەسەر ڕۆژی ڕەشمدا کە شەوی تار گریا |
شەوی دووریت کە ئەجەلم هاتە سەر و نەیکوشتم | تا بەیانی ئەویش بۆ جەستەیی بیمار گریا |
هەور بە سەر باغی گوڵی بەختی منا تێدەپەڕی | بەزەیی هاتەوە وا وشکە، بەناچار گریا |
ڕێزە دانی تۆ، شەوێک هاتە خەیاڵی من بۆیە | چاو بە فرمێسکی وەکوو گەوهەری شەهوار گریا |
خیتتەیی میسری موحەببەت کە بە وەفا ئاوایە | چاوی من چاوەیی نیلە، وەکوو جۆبار گریا |
دڵی بێچارە لە دەست جەور و جەفای ماهڕوان | قەبری دەروێشی دی وەک گۆلی زرێبار گریا |
کە نەما نووری «نەقشبەندی» لە ناو هەورامانا | پیری هاواری لەسەر لووتکەیی «هاوار» گریا |
«قەرەداغ» ێکە غەمی دڵ بە خەراپی قەرەداغ | کە بۆ «تیمار» ی برینداری کە تیمار گریا |
ئەم هەموو دەردە گرانە کە لە دەست یار کێشام | ناڵەیێکم نەبوو بۆ وەفا کە وەختێ یار گریا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|