بە ناوی «شیعری عزیزی» یەوە
Appearance
زێڕ و زیو بەرە بە تکاتەوە | زۆر زوو زویرت بۆ ئاشت ئەکاتەوە |
زێڕ هێند پەسەندە بانگ کەیتە کەرێ | لەگەڵ وتت «زەڕ» ئەو بۆت ئەزەڕێ |
کە زانیت دۆستت وا بەجێی هێشتی | بنێرە مشتی، بپەڕە پشتی |
شەیتان بلوێری دابوو بە شوانێک | لەگەڵ لێی ئەدا لە دیوەخانێک |
هەرچێکی لێ بوو ئەکەوتە سەما | هیچ کەسێک لەسەر باری خۆی نەما |
خوداوەندی لەوح لەوحێکی وای بوو | هەرچی بیدیایە تەسلیم ئەبوو زوو |
ئێستا زڕەی زێڕ دەنگی بلوێرە | لەوحی بانقەنەوت هەرچی دی کوێرە |
ئەمە سیحرێکە لە ناو نابرێ | بە عەسای مووساش چارەی ناکرێ |
هەر چەند کە پارە خوا خۆی دایناوە | بۆ ئەو هیچکەس خوای لە بیر نەماوە |
قانوون قانوونە و تەلی پێچراوە | «عدل» هی یەکێک لە دوور خراوە |
وردە نازانێ چاری چۆن ئەکا | ماسی لە پێشدا سەلکی بۆن ئەکا |
«ظيفی» پارەدار «فيضی» لەگەڵە | بەخشندە لەگەڵ هەموان تێکەڵە |
واتەی «عزیزی» دوڕڕ و گەوهەرە | بەڵام کیم ئوقلەر و کیم دیکلەرە |
1945/02/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|