بە ناوی «باداری» یەوە وتوویەتی
Appearance
ئێمە مایەی چوار سروشتین، ئاو و ئاگر، خاک و با | ئەم هەوێنە کامی زیاتر بێ، بەلای ئەویا ئەبا |
خاک و ئاو دایکن لە سەر خۆن، هێمنی و ڕوونی ئەدەن | ئاگر و با زۆر خراپن خیلقەتی پیاو تێک ئەدەن |
با لەگەڵ کەوتە چیکلدانە، لە بەرزیدا فڕی | کاتێکت زانی کە «ف» و «ت» یە ئیتر هێڵی بڕی |
فەن و فێڵت کەوتە دوو، ئەی چەرخ! لە لام ئابڕووت تکا | بۆیە بەرزت کردمەوە بمخەیت و ئازارم بگا |
ئێستە زانیم بۆیە هێلانەم وێران بوو، تێک شکا | تەرزە وو هەورەتریشقە و بەفر و با سەختم بکا |
من کەوا بەرز بوومەوە و کەوتم، گوناهی کەس نییە | بۆیە ناگریم تێدەگەم خۆکردوو تەدبیری چییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|