بە قامەت سەروی بوستانە بە ڕوخ وەک ماهی تابانە
Appearance
بە قامەت سەروی بوستانە، بە ڕوخ وەک ماهی تابانە | عەقیقی لێوی عیسا دەم، ئەمیری جەمعی خووبانە |
بە گەردن ئاهوویی چینە، بە کاکۆڵ خاڵی موشکینە | لە نەسلی ئادەمە ئەمما لە جوملەی حوور و غیلمانە |
پەشێواوە لە سەر سەفحەی عوزاری حاشیەی پەرچەم | لە دەرکی مەعنییی خەتتی، خیرەد داماو و حەیرانە |
عەجایب موعجیزێکم دی لە باغی حوسنی جانانە | لەسەر بەرگی گوڵی ئەحمەر بنەفشەزار و ڕەیحانە |
لە بۆ نەخچیری دڵ هەممی موهەییا نێرگسی مەستی | موژەی تیر و کەمان ئەبرۆ، بە غەمزە ئافەتی جانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|