Jump to content

بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە

From Wikisource
بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە (1965)
by مینە جاف
303970بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە1965مینە جاف
بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە بە خوێنم تینوون خوێنم بە ئەو خوێنخوارە مەڕێژێنە
بە شوعلەی نووری ڕووت نییە دڵ تو بی خوا دولبەر فەڕەنگی تیپی برژانگت ئە ناو ئەم شارە مەڕژێنە
بە بێ سووچ کەس نەکوژراوە ئەمن جورمم چییە جانا بە ناحەق مەمکوژە ئەم ئاوە تۆ ئەم جارە مەڕێژێنە
قیامەت هەڵ ئەسێ گەر هەوری پەرچەم دا بپۆشی ڕووت عەزیزم زوڵفی سەر خورشیدی ئەو ڕۆخسارە مەڕژێنە
نگارا مەیکەرۆ ئەو پەلکە هۆناوەت دەخیلت بم گەلی دیوانە تۆ و هەردە و کۆسارە مەڕژێنە
بە ئاهی سەرد و ئاوی چاوی من بۆ باغی عومری تۆ بە مەنعم تۆ لە ماچت ئاگر ئەو گوڵزارە مەڕژێنە
جەفا بۆ تۆ وەفا بۆ دوژمن و ئەغیارە سا مینە ئیتر قەهری سکی خوێنین لە لای ئەو یارە مەڕژێنە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).