بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی
Jump to navigation
Jump to search
بە شەو هەر خۆفناکم تا بەیانی | لە ترسی شەولەبان و خێوی کانی |
خسووسەن ئایشێ گوێدرێژیش بەسامە | بە ڕۆژیش واهیمەی دایم لەلامە |
جنۆکەی غەیرە ئیسلامی شکڵ پیس | کە نەوعێکن لە نوتفەی پیسی ئیبلیس |
بە شەو سوارم ئەبن تا حاڵی جاوم | بە دڵ وریام کەچی هەڵنایە چاوم |
کەمێ داخی شەوەیشم وا لە دڵدا | کە چەند ئەولادی کوشت و وا لە گڵدا |
کە ناوی گورگەهارەم لێ ئەبەن من | ئەلەرزم ڕوو ئەکەم بۆ حاڵی مردن |
بە منداڵی کە وەختێ من ئەگریام | بە بۆرە و بازە بیخۆ ژیر ئەکریام |
هەزاران سووڕەتی ئەنواع و ئەشکاڵ | بە خەو ئەمدی لە ژێرخان و لە ناوماڵ |
پشیلە دەستەمۆکەی ماڵەکەی خۆم | ئەوا لێم بۆتە دێو و چۆتە ئەستۆم |
بە نینۆکی قولاپی دێتە گیانم | لە دەستم دەرئەهێنێ گۆشت و نانم |
لەبەر ئەم ترسە ناوێرم کە جارێ | بەسەریا دەم بە بەردێ یا بە دارێ |
گرفتارن هەموو ئەولادی کوردی | لە پیری کۆنە ساڵ تاکوو بە وردی |
لەژێر باری خەرافاتا ئەسیرن | زەلیلی دەستی شێخ و پرچ و پیرن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse