Jump to content

بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی

From Wikisource
بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی (1950)
by پیرەمێرد
305474بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی1950پیرەمێرد
بە شیری گامێش گەر جوانوو گۆش کەی ئەبێ لە ئاوا جێ بۆ خۆت خۆش کەی
ئەو کەسەی بێچووی گورگی بەخێو کرد بە کردەی ئەو خۆی تووشی جنێو کرد
ئەوەی مۆریانی لەشی نەکۆژێ گۆڕ وایە ئەسپێ خوێنی بمژێ
ئەوەی هەمیشە لە خەڵکی ئەدوێ ڕۆژێکیش ئەبێ مەکینەی ئەسوێ
مەکینەی سواو خەڵکی کەوتە شوێن ئەو سایە ناوی «مەنی» لێ ئەنێن
بە مەڕ مەڕۆکێ ئەوی تێکەوێ ئەبێ چەپۆکی دۆستی بەرکەوێ
ئەیبەستنەوە بە دەست و پێ و چاو ئەڵێن نایکڕین بە نانەسووتاو
بۆرە پیاو گاڵتەی کرد بە کۆنە بەگ گورگ پیر بوو ئەبێ بە مەسخەرەی سەگ
هەرچەند بێ ئەمری خودا هیچ نابێ بەڵام کار ئەبێ سەبەبی تیابێ
کە تۆ دانیشتی و خوا ئیشت بۆ بکا ئەتەوێ خوا بکەی بە کوێخای دەرگا
نەوەڵڵا تۆ خۆت بکە بە مەنسووب سەلکە پەنیرت بخەرە ناو گووپ
قەید ناکا ئەگەر ئەو ئاغا گۆڕا «فراک»ی تازەی ئەم بکە بە بەرا
زمانی لووس و ڕیای بە ڕێ و جێ پیاوی دنیایش و خوایش دێنێتە ڕێ
هێشتا نەیاندی کەس بە ئیقتیدار بەبێ واسیتەی ئەرخە بێتە کار
ئەوی بە عیلم و نامووس ئەنازێ هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ
تا دەورێ نەیێت کە پیاو بۆ ئیش بێ ئەبێ هەر باوی پیاوی بێ ڕیش بێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 571
1939/06/22


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).