بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە
Appearance
بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە | وە یا ئاهی منە داویە لە سەفحەی کوڵمی جانانە |
بڵێن پێم سونبولی شێواوی عەمبەر بێزی گوڵزارە | وە یا ئەگریجەیی یارە وەها موشکین و پەخشانە |
غەزاڵی وەحشی ڕەم کردەی ڕەوێڵەی دەشتی تاتارە | وە یا خود دولبەری گەردەن بلووری دیدە فەتتانە |
بە سەروی گوڵشەنم زانی ئەوەن شیرین و ناسک بوو | کە چی بالایی ئەڵێی تووبایی ڕیزوانە |
حەقە مانگ نازی نازدارم بکێشێ ئەو بە گیان و دڵ | کە ئەو گاهێ هیلالە گاهـ گاهێ بەدری تابانە |
فەقەت ئەو شۆخە ئەبرۆی وەک هیلالی یەکشەوە وایە | بە ڕوخسار بێ خسووف یاران بە دائیم بەدری تابانە |
گەلاوێژ حەقیەتی خۆی گوم بکا هاوین هەتا پاییز | لە شەرمی چاوی نازارە ئەزانێ شەو لە سەربانە |
لە داخا یەخە دائەدڕێ ئەڵێن وا غونچە پشکاوە | مەگەر نازانی دڵ ئەوگاری لەعلی لێوی جانانە |
لە ئیمای چاوی مەخمووری نیگار بۆی حەل ئەبی مینە | ڕمووزی سەنعەتی تەلسز ئەوی وا ئەهلی عیرفانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|