Jump to content

بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ

From Wikisource
بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ (1950)
by پیرەمێرد
305906بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ1950پیرەمێرد
بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ خۆی بۆ هاوشانی ئەکوتێتە پاڵ تۆ
کەوڵی سمۆریان دایە کەرەوان کەری پێش خۆی خست، کردیە سەر کۆپان
«گەدا» سەرکاریی ئەگەر پێ ببڕێ پیاو ماقووڵ ئەشێ وەک کار سەر ببڕێ
هەر لە سەرەتای جیهان تا ئەمڕۆ نادان بە کەیفە و دانا بە ڕۆ ڕۆ
هێشتا تێناگەن کە خواستی خوایە بە خۆی بنازێ و دوایی لە دوایە
ئەبینی ئەوەی کە خاترجەمە لە هیچ تێناگا بۆیە بێ غەمە
چرایە کەوا خوا هەڵی گیرساند ئەوی فووی لێ کرد ڕیشی خۆی سووتاند
هەندێ ناسراون بە خەڵک ئەوەڕن نانێ لە بەشەر بە شەڕ ئەپچڕن
گۆڕی ئەوانە بە «سەمەندۆک»ە دەمیشیان بگری پڕ زگیان نۆکە
بە بای نۆک ئەتڕن ئەدەن لە پۆوە پیسایی توولە ئەکەن بە بۆوە
نان ئەفڕێنن لە «مەردەلۆخە» لەولاوە ژنیان ئەدەن بە «دۆخە»

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 951
1949/01/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).