بە خۆری ڕوومەتی چاوی گەلاوێژ
Appearance
بە خۆری ڕوومەتی چاوی گەلاوێژ | بەجارێ عالەمی گێڕا بە شەوگێژ |
بە مانگی ڕوومەت و چاوی گەلاوێژ | موسوڵمانان عیلاجێ بوومە شەوگێژ |
هەموو عالەم ئەسیر و زامدارن | بە داوی زولف و تیری چاوی خوێنڕێژ |
ئەوا کردم لە داوی زولفی دەرچووم | بۆ کوێ ڕاکەم لە ترسی چاوی خوێنڕێژ |
نەهاتی دەفعەیێ دەردم دەواکەی | وەسییەت بێ وەرە قەبران و بمنێژ |
لە ترم و تار و تیرت تێر نەبوومە | بە کاوی دڵ بە چاوی تۆ بهاوێژ |
بە غەمزەی چاوی دڵ تەسکینی نایێ | وەکوو بیستووتە بۆتە بەرخی لامێژ |
خودا بەختی بڵیندی دا بە ئێوە | بە ئێمە دەستی کورت و تالیعی لێژ |
نەهاتیتە سەر ئەم ناساغە جارێ | کە مردم بێرە سەر گۆڕەکەم بمنێژ |
مەپرسە سابیری چۆنە لە دووریت | پەرێشانە بە وێنەی ئادەمی گێژ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|