Jump to content

بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە

From Wikisource
بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە (1950)
by پیرەمێرد
305446بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە1950پیرەمێرد
بە تورکی پاییز کە «سوک بەهار»ە ئەمساڵ نموونەی دەرکەوت لەم شارە
چوالە گۆپکەی کرد ئەرخەوان پشکووت قارچک هەڵتۆقی بە لووت و بزووت
بەڵام ئەو کارگەی زوو سەری دەر کرد لێرە و لە کەرکوک زۆر کەسی پێ مرد
ئەترسم تارای ئەرخەوان وابێ خومی جوولەکەی دەوران شێوابێ
خێر! دەرووی خێرە، خوا کردوویەوە دایکی گرانیی «ئال» بردیەوە
یاخوا ئەمەمان لێبگەڕێ بەڕاست بز شیر دا و ئێمەیش تێر بخۆین لە ماست
کە ماست پەیدا بوو نۆرەی پەنیرە بەدکار هەوێنی نۆ قازان شیرە
ئافەرین لەوەی کە شیری پاکە شێری مەیدانە لە شێر بێباکە
ئەو دڵەی کە وەک مەنجەڵ ژەنگ دێنێ شیری تێ مەکە ئەیبزڕکێنێ
من توێکڵە شووتیم کرد بە مرەبا خەڵک ئەیخاتە ژێر پێی خەڵک ڕەت ببا
ئەوی خەریکە دۆستی خۆی بخا کاتێکت زانی وەک دیوار، ڕووخا
هەرچی لای گەورە واتەی ڕەوایە ئەگەر چاک نەڵێ «چاک»ی کەوایە
نەدیم نموونەی قیبلەنمایە بەد مەبە، ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە
دڵی هیوادار خورپە خورپییە لەگەڵ ڕابەردا چرپە چرپییە
ئەوی ڕۆژووی گرت سەرفترەی نەدا ڕۆژووی نابەنە بارەگای خودا
جەژن دانرا بۆ ڕۆژووەوانان ئێستا بێ ڕۆژوو ئەیبەن بۆ خۆیان

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 544 و 133
1937/12/13


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).